AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٣١ ١٠:١١

چەند سەربازی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئێراندا کوژراون؟

چەند سەربازی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئێراندا کوژراون؟

بەرپرسێکی ئەمریکی دانی بەوەدانا کە ژمارەی بریندارانی سەربازانی ئەمریکی لە شەڕ لەگەڵ ئێران زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسۆشیەیتد پرێس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی، دانی بەوەدا نا کە ژمارەی بریندارانی سەربازی ئەمریکی لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ زیاتر لە ٥٠٠ سەرباز زیادی کردووە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس هەروەها دانی بەوەدانا کە ژمارەی سەربازە ئەمریکییە کوژراوەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ ١٧ سەرباز زیادی کردووە.

پێشتر وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ناسراو بە پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی بریندارانی نێو سەربازانی ئەو وڵاتە لە دوای دەستدرێژی بۆ سەر ئێران بۆ ٤٢٧ کەس زیادی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بڵاوکردنەوەی ئاماری فەرمی لەسەر زیانەکانی سەربازانی ئەمریکی لە کاتی ئۆپەراسیۆنە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بە توندی سانسۆر دەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە هەینی ڕابردوو مووشەکێکی ئێرانی توانی بە بەرگری ئاسمانی ئوردن تێپەڕێت، و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکایی کوشت.

News ID 60030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha